نەوەى نوێ بە مەرج بەشدارى کۆبوونەوەکەى سبەى پەرلەمانى عێراق دەکات
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (29/ئادار/2022) شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکى ڤیدیۆیدا ڕاگەیاند، "بڕیار بوو چەند رۆژێک دوای واژۆکردنی رێککەوتننامە 17 خاڵییەکەمان لانیکەم چەند خاڵێکیان جێبەجێبکرێن، بەتایبەت هەرزانکردنی بەنزین و لابردنی ئەو بارگرانیانەی لەسەرشانی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستانە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو لایەنە عێراقییانە دەنگیان نییە."
شاسوار عەبدولواحید لە پەیامەکەیدا بۆ ئەندامانى فراکسیۆنى نەوەى گووتیشى، "ئەگەر تاوەکو رۆژی چوارشەممە هیچ خاڵێکی رێککەوتننامەکە جێبەجێ نەکرا، ئەوە ئێوە وەکو پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بەشداری کۆبوونەوەکەی پەرلەمان مەبن."
ئەم پەیامە ڤیدیۆیەى شاسوار عەبدولواحید لە کاتێکدایە، دواى ئەوەى ڕۆژى (26)ـى ئادارى ئەم مانگە، فراکسیۆنى نەوەى نوێ بەشداریکرد لە دانیشتنى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى عێراق، رووبەڕووى ڕەخنە بوویەوە، بەڵام بە هۆى تەواونەبوونى ڕێژەى یاسایى دانیشتنەکە، دواخر بۆ سبەى چوارشەممە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment