سەرۆک بارزانى و ژان ئەسیلبۆرن کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى لەگەڵ وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ، لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و قەیرانە جیھانییەکانیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (30/ئادار/2022) سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژان ئەسیلبۆرن وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ کرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەکۆبونەوەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و قەیرانە جیھانیەکان و ھۆکار و دەرھاوێشتەکانی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراین ئاڵوگۆڕکران."

سەرۆک بارزانی و ژان ئەسیلبۆرن سەبارەت بارودۆخى سیاسیى عێراق، "ھەردوولا ھیوایان خواست کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق نەمێنێت و حکومەتی داھاتووی عێراق حکومەتێکی بەرپرسیار بێت لە بەرانبەر گرفتەکان و جێبەجێکاری دەستور بێت."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانی دا هاتووە، "بارودۆخی ئێزیدیەکان و ئاوارەکانی شنگال تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین