پارتى و سه‌روه‌ریى پشت له‌ سه‌در ناكه‌ن کوردستانی

نوچه‌نێت

پارتى دیموكراتى كوردستان و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى سوننه‌ له‌ راگه‌یێندراوێكى هاوبه‌ش دووپات له‌سه‌ر پابه‌ندبوونیان به‌ هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتیمان و هاوپەیمانێتی سەدر ده‌كه‌نه‌وه‌

 ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كى نیسانى 2022 پارتى دیموكراتى كوردستان و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى سوننه‌ راگه‌یێندراوێكى هاوبه‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا دووپات له‌سه‌ر ده‌ستگرتنیان به‌ هاوپه‌یمانى "رزگاركردنى نیشتیمان" ده‌كه‌نه‌وه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتى سه‌در ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت شه‌وى رابردوو موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ په‌یامێكدا ده‌رفه‌تى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى به‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ دا، كه‌ به‌ "سێیه‌كى په‌كخه‌ر" ناوى برد.

سه‌در له‌ په‌یامه‌كه‌ى داواى له‌ به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كرد له‌ ماوه‌ى 40 رۆژ دانوستاندن له‌گه‌ڵ ته‌واوى لایه‌نه‌كانى عێراق بكه‌ن، جگه‌ له‌ فراكسیۆنى سه‌در. 

له‌ راگه‌یێندراوه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ هاتووه‌، "هه‌ڵوێستى سه‌در به‌رز ده‌نرخێنین له‌گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى به‌هێز كه‌ كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و دۆسیه‌ ئاڵۆزانه‌ بكات كه‌ رووبه‌ڕووى گه‌لى عێراق ده‌بێته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانێتى ره‌وتى سه‌دریش، پارتى و سه‌روه‌ریى ده‌ڵێن، "ده‌ست به‌ هاوپه‌یمانێتى ره‌وتى سه‌در ده‌گرین، چونكه‌ بێ هاوپه‌یمانێتى ئه‌وان حكومه‌تێكى به‌هێز له‌دایك نابێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین