سبه‌ى یه‌كه‌م رۆژى ره‌مه‌زانه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

له‌ سعوودیه‌ و ئێران و ئیمارات و عێراق و زۆربه‌ى وڵاتانى ئیسلامى به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ سبه‌ى دووى نیسان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى ساڵى 1433ى كۆچى ده‌ستنیشان كرا.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كى نیسان هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سعوودیه‌ و ئیمارات و وه‌قفى سوننى له‌ عێراق، هه‌روه‌ها له‌ ئێرانیش سبه‌ى شه‌ممه‌ وه‌ك یه‌كه‌م رۆژى ره‌مه‌زان ده‌ستنیشان كرا.

لیژنه‌ى بینینى مانگیش له‌ هه‌رێمى كوردستان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ راگه‌یاند، به‌ بوونى به‌ڵگه‌ى شه‌رعییه‌وه‌ سبه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین