سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هه‌موومان واتا و وانه‌كانى به‌ڕۆژووبوون با بكه‌ینه‌ هه‌وێنى ته‌بایى و لێبوردەیى کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، بە بۆنەى هاتنى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان، پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا ڕایدەگەیێنێت، "هیوادارم ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ خێر و خۆشى و ئاسووده‌یى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ئاشتى و سه‌قامگیرى باڵ به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا بكێشێت."

ئەمڕۆ هەینى  (1/نیسان/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى هاتنى مانگى ڕەمەزان لە پەیامێکدا دەڵێت، "به‌ هه‌موومان واتا و وانه‌كانى به‌ڕۆژووبوون و مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان، بكه‌ینه‌ هه‌وێنى پێكه‌وه‌یى و ته‌بایى و لێبورده‌یى و به‌رجه‌سته‌كردنى زیاترى به‌ها مرۆییه‌كان و ئاشته‌وایى."

دەقى په‌یامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان:

هاتنه‌وه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز له ته‌واوى موسڵمان له‌ كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ خێر و خۆشى و ئاسووده‌یى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ئاشتى و سه‌قامگیرى باڵ به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا بكێشێت.

به‌ هه‌موومان واتا و وانه‌كانى به‌ڕۆژووبوون و مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان، بكه‌ینه‌ هه‌وێنى پێكه‌وه‌یى و ته‌بایى و لێبورده‌یى و به‌رجه‌سته‌كردنى زیاترى به‌ها مرۆییه‌كان و ئاشته‌وایى. خواپه‌رستى و ڕۆژووى هه‌مووان قبووڵ بێت و خواى مه‌زن هه‌موو لایه‌ك بپارێزێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/4/1

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین