وەزارەتى پەروەردە دەوامى ناوەندەکانى خوێندن کەم دەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وه‌زاره‌تی په‌ر‌وه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە مانگی ره‌مه‌زان کاتى ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن گۆڕانکارى بەسەر دادێت و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (1/نیسان/2022) وەزارەتى پەروەردە لە ڕاگەیێندراوێکى تایبەت بە مانگى ڕەمەزان بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە، "دەوامی بەیانیان کاتژمێر (8:00) دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەك کەم دەکرێتەوە."

 

ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان‌:

پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم موسڵمانان دەکەین، وەزارەتی پەروەردە لە مانگی رەمەزاندا بڕیاری دا، کە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن بەم شێوەیە دەبێت:

1ـ دەوامی بەیانیان کاتژمێر (8:00) دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەك کەم دەکرێتەوە.

2ـ دەوامی نێوەڕۆیان کاتژمێر (12:15) دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەك کەم دەکرێتەوە.

3ـ دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکانی ئێواران کاتژمێر (4:30) دەستپێدەکات، ئەو ناوەندانەی خوێندیش کە پێش بانگی ئێوارە بۆیان نەگونجا، دەکرێت کاتژمێر (7:30) دەست پێ بکەن. بەهەمان شێوەی دەوامی بەیانیان و نێوەڕۆیان پێنج خولەك لە وانەکانیان کەم دەکرێتەوە.

4ـ ناوەندەکانی خوێندن نابێت گۆڕانکاری لە خشتەی وانەکان بکەن، هەر مامۆستایەك کە کۆتا وانەی تەواو بوو، بە ئاگاداری بەڕێوەبەر دەتوانێت ناوەندی خوێندن بەجێبهێڵێت.

 

وەزارەتی پەروەردە

1ی 4ی 2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین