تەرمى یەکێک لە سێ گەنجە خنکاوەکەى قەزاى ماوەت دۆزرایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دواى یازدە ڕۆژ گەڕان و بە دواداچوون بە دواى سێ گەنجە بێسەروشوێنبووەکەى قەزاى ماوەت، بەیانى ئەمڕۆ تەرمى یەکێکیان دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ شەممە (2/نیسان/2022) بەرگرى شارستانى ماوەت ڕایگەیاند، تەرمی یەکێک لەو گەنجانەی لە ماوەت خنکا بوو نزیکەى پێنج کیلۆمەرت لە شوێنى رووداوەکە دۆزراوەتەوە کە شوێنەکە یەکجار سەختە.

ئەو گەنجەى دۆزراوە ناوى (هەڵکەوت نوورى)یە و دانیشتووى پارێزگاى هەولێرە و بۆ سەردان و گەشت یەکەم ڕۆژى جەژنى نەورۆز چووبووە ماڵى باوکى هاوژینەکەى.

بە وتەى کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت تەرمی هەڵکەوت نووری لە گۆمی بەردەباز لە چەمی قەشان، ماوەت دۆزرایەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین