پۆلیسى سلێمانى دوو ئافرەتى تەقەکەر دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، بە دوو چالاکى جیاوازدا  پێنج کەس دەستگیر بکەن کە تاوانباران بوون بە تەقەکردن، دوو لە تاوانبارەکان ئافرەتن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (3/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌دوو چالاكی‌ جیادا له‌لایه‌ن به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغ‌و بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران."

پۆلیسى سلێمانى ئاماژە بەوە دەکات، "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تبارێك له‌سه‌یرانگاكانی‌ سنوری‌ قه‌زای‌ قه‌ره‌داغ ته‌قه‌ی‌ كردبوو، توانرا ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت‌ و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری‌ كڵاشینكۆف كه‌ تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی‌ پێكردبوو."

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى پۆلیسى سلێمانى، دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ چه‌ند تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌ ده‌كه‌ن، "دواى لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌رئه‌نجام توانرا‌ سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران كه‌ چوار كه‌سن له‌سنوری‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار ده‌ستگیربكرێن. دوای‌ ده‌ستگیركردنیان ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمه‌تباران له‌سنوری‌ هاوینه‌هه‌واری‌ دووكان ته‌قه‌یان كردووه‌."

دەشڵێت، "له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆری‌ كڵاشینكۆف كه‌ به‌تۆمه‌تباران بووه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین