پێکهاتەکان سیستەمى فرە بازنەیى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ڕەتدەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، پێکهاتەکان بەمەرج ڕازین لەسەر هەموارکردنەوەى یاساى هەڵبژاردن و دەشڵێت، فرە بازنەیی ڕەتدەکانەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (3/نیسان/2022) مونا قەھوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕى (PDK)ـى ڕاگەیاند، پێکھاتەکان بە سیستەمی فرەبازنەیی ھەڵبژاردن ڕازى نین و لە ئەگەرى هەموارکردنەوەى یاسای ھەڵبژاردنیش، نابێ سیستەمی فرەبازنەیی جێگیر بکرێت بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

مونا قەهوەچى زیاتر روونیکردەوە، ئەگەر یاساى هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە نابێت کۆرسیی کۆتاکان بگرێتەوە، لەبەر ئەوە ئێمە بە ھیچ شێوەیەک ڕازی نین بە سیستەمی فرەبازنەیی و دژی دەوەستینەوە، ئەمە هەڵوێستى ئێمەیە وەک پێکھاتەی کریستیان و تورکمان.

بە بۆچوونى سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، سیستەمى فرەبازنەیی کارەساتە بۆ پێکھاتەکان و لە ھەڵبژاردنی ڕابردووی عێراق بەھۆی جێبەجێکردنی سیستەمی فرەبازنەیی گورزێکی گەورە بە پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان کەوت.

ئەو گووتیشى، پێکھاتەکان سەبارەت بە دەستکاریکردنى کورسی کۆتا پەیامیان بۆ لایەنە سیاسییەکان ناردووە لەسەر دەستکاری کۆرسیی کۆتاکان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین