ئەنجوومەنى وەزیران داواى روونکردنەوە لە بزووتنەوەى گۆڕان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

دواى بڵاوکردنەوەى هەواڵێک لە میدیاى فەرمى گۆڕان دەربارەى مووچە، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنى وەزیران لە ڕاگەیێندراوێکدا داواى ڕوونکردنەوە لەو بزووتنەوەیە دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (4/نیسان/2022) سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێک دا دەڵێت، "لە کەناڵی کەی ئێن ئێن، کە کەناڵێکی فەرمیی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە هەواڵێکی ناڕێک و ناڕاست بڵاوکرایەوە کە گوایە مووچەی مانگی 3 بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دواخراوە."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە بەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارێکی سەرەکیی حکومەتە و وەزیری داراییش سەر بەو بزووتنەوەیە، چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەی ئەوانین بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەم هەواڵە و بە پێچەوانەوە، دواتر ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و ئامادەکارییەکان و بەربەستەکانی، دەخەینە ڕوو."

جێگەى ئاماژەپێدانە، هەر لەسەر هەواڵەکەى میدیاى بزووتنەوەى گۆڕان، درەنگانى شەوى رابردوو، وەزارەتى دارایى ڕایگەیاند، ئێمه‌ پێشتریش له‌ رێكکه‌وتی 14-3-2022 له‌ راگه‌یاندنی فه‌رمی وه‌زاره‌تمان بڵاومانكردووەته‌وه‌ کە هه‌ر زانیارییه‌ك سەباره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه ‌و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆمان بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ده‌ر له‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ك گوزارشت له‌ رای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ناكات و ئەو راپۆرته‌‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین