هه‌وڵى دامه‌زراندن بۆ مامۆستایانى وانه‌بێژ ده‌درێت
سیهام میران، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
موسلیم عه‌بدوڵا جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى بۆ "نوچه‌نێت" باسى له‌وه كرد مامۆستایانى وانه‌بێژ كۆمه‌ڵێك گرفتیان هه‌یه و نادادپه‌روه‌رى له ده‌وامكردن له بواره‌كه‌یان هه‌یه.
موسلیم عه‌بدوڵا گوتى، "کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ کێشەیەکی ئاڵۆزە، ئێمە ئەوەندەی کە ئاگادارین رێژەی بندیوار لە مامۆستایانی وانەبێژ دیار نییە، چونکە ئەوە بە دواداچوونێکی وردی وەزارەتی پەروەردەی دەوێت بەڵام لە راستیدا مامۆستایانی وانەبێژ ئەو رێژەیەی کە هەیە ئەو رێژەیە جێى قسەکردن و جێی سەرنجە".
ئه‌مڕۆ عه‌لى ره‌ئووف وه‌ك نوێنه‌رانى مامۆستایانى وانه‌بێژ له هه‌رێمى كوردستان قسه‌ى ماڵپه‌ڕى "رووداو" كردووه و گوتوویه‌تى 17 هه‌زار و 500 وانه‌بێژ له كوردستان هه‌یه و نزیكه‌ى دوو هه‌زار و 500 كه‌سیان وه‌هیمى بن و بوونیان نه‌بێت.
به هه‌زاران وانه‌بێژى وه‌همى هه‌یه
وبندیوارى تێكه‌وتووه
سه‌باره‌ت به رێژه‌ى وانه‌بێژانى راسته‌قینه له هه‌رێمى كوردستان چه‌نده؟ موسلیم عه‌بدوڵا جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده له په‌رله‌مانى كوردستان باسى له‌وه كرد، دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره نازانرێ. به بڕواى هۆكاره‌كه‌یش په‌یوه‌ندى به به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان هه‌یه، موسلیم عه‌بدوڵا گوتى، "چونکە مامۆستایانى وانەبێژ بەشێکی مامەڵەکردنیان دەگەڕێتەوە سەر بەڕێوبەرى قوتابخانەکان، چونکە مامۆستایانی وانەبێژ لەلایان بەشێك لە بەرێوبەرەکانەوە جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، زۆرجار بەهۆی جیاوازی مامەڵەکردنیان لە نایەکسانى و نادادپەروەری ستەمیان لێ کراوە، بۆ ئەوەی کە بە ئارەزووی بەرێوبەر مامەڵە لەگەڵ مامۆستا کراوە بەهۆی چەند بەدیلی چەند مامۆستای تر".
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و گرفته وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى ده‌كات، وانه‌بێژان كێشه‌یان له به‌شه وانه‌كانیش هه‌یه، له مامۆستایه‌كه‌وه بۆ مامۆستایه‌كى تر جیاواز و گوتیشى، "ژماره‌ى ئه‌وان وه‌ك ئامار ورده به‌ڵام له ده‌وامكردن زانیارى ورد نییه".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌یش كرد ئه‌وان سه‌ردانى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى په‌رله‌مانیان كردووه و به راشكاوى باسى كێشه وگرفته‌كانى خۆیان كردووه. هاوئاهه‌نگیایه‌كى باشیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كیان، موسلیم عه‌بدوڵا گوتى، "لەبەر ئەوە کێشەی مامۆستایان رەنگە وا ئاسان نەبێ چونکە ئامارێکمان لا نییە تاکو بزانین چەندی بندیوارە و چەندیان بندیوار نیین. ئێمە لە رێگەی وەزارەتی پەروەردە لە هەوڵی پێداچوونەوە و رێکخستنەوەی مامۆستایانی وانەبێژین"
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى دووپاتى كرده‌وه ئه‌وان وه‌ك لیژنه هه‌وڵى دامه‌زراندنى وانه‌بێژان ده‌ده‌ن و گوتى، "ساتی دانانى بودجەی ٢٠٢١ نزیکە ئێمە لە پەرلەمانیش داکۆکی دەکەین بۆ دامەزراندنیان چونکە ئەوان دەمێکە چاوەڕوانن و ئەزموونی گەلێك باشیان هەیە"
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment