هەڤاڵ ئەبوبەکر: لەبەرەى کوردستانییەوە دەستبردن بۆ داهاتى گشتى وەک ئێستا نەبووە
ئەمڕۆ دووشەممە (4/نیسان/2022)، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کێشەى دابەشکردنى مووچە و داهاتى ئەو پارێزگایە ڕایگەیاند، " له سه‌رده‌می به‌ره‌ی كوردستانیشه‌وه كه حكومه‌ت هه‌بووه، هیچ كه‌س زاتی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه ده‌ست بۆ داهاتی گشتی به‌رێت، ده‌شڵێت، "ئومێد ده‌كه‌م كه‌س زاتی ئه‌وه نه‌كات ده‌ست بۆ داهاتی گشتی به‌رێت، له سێكته‌ری دیكه‌دا هه‌رچییه‌كیان كردووه ناحه‌قیان كردووه، به‌ڵام ئه‌مه تاوانه كه ده‌ست بۆ پاره‌ی بانكه‌كان، بۆ داهاتی گشتی و بۆ خه‌رجنه‌كردنی بودجه‌ی خزمه‌تگوزاری ببرێت."
هەڤاڵ ئەبوبەکر زیاتر روونیکردەوە، بە گوێرەی دەستووری عێراق، داهات و خەرجییەکان پەیوەندییان بە ئیدارە خۆجییەکانەوە نییە، لە هەرێمی کوردستانیش داهات و خەرجی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و بە رێنوێنی ئەنجوومەنی وەزیرانیش خەرج دەکرێت.
پارێزگارى سلێمانى ئاماژەى بەوەشکرد، نابێت په‌یوه‌ندی خراپی لایه‌نه سیاسیه‌كان له هیچ دۆخێك‌دا كاریگه‌ری بخاته سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و بودجه و داهاتی گشتی و خزمه‌تگوزاریه‌كان، لە هیچ سەردەمێ:دا دۆخی ده‌ستبردن بۆ داهاتی گشتی وه‌كو ئێستا نه‌بووه، به سه‌رده‌می به‌ره‌ی كوردستانیشه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment