کەشناسى هەرێم ڕەوشى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى ئاسمانى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچەش خۆڵبارینێکى کەم دەیانگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (5/نیسان/2022) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، خێرایی با لەنێوان 10 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

کەشناسى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى چوارشەممە دەشڵێت، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێك كات ده‌گۆرێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی تۆزو خۆڵێكی كه‌م، خێرایی با له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین