فراکسیۆنی پارتی بۆ سەرۆکی پەرلەمان: ئەگەر کاتی هەڵبژاردن دیارینەکەن زۆرینەی پەرلەمان بەکاردەهێنین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (5/نیسان/2022) زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆناژمەوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان دانیشتنى پەرلەمان ڕانەگەیێنێت، وە هێزێکى سیاسی دیاریکراو بیەوێ دانیشتنەکانى نپەرلەمان پەکبخات، ئەوا زۆرێنەى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان بە کاردەینن.
زانا مەلا خالد هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەى بەوەکرد، "بەداخەوە بسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی (13ـ3)ى ئەمساڵ لایەنگیریی تەواوی تەنیا هێزێکی سیاسیی لەنێو پەرلەمانی کوردستان کرد، وەکو ئەوەی بیری چووبێت بە دەنگی زۆرینەی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانەکانمان بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بۆیە مومارەسەنەکردنی دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دیاریکردنی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، لەوەی پەرلەمان پەکبخرێت بە بیانووی ئەوەی کە هێزەکەی ئەو داوایەکی هەیە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن، بیانوویەکە لە دەرەوەی پەیڕەوی پەرلەمانی کوردستان".
سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى گووتیشى، "سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و برادەرانی یەکێتی دەبێت ئەوە باش بزانن کە نە هەولێر بەغدایە و نە پەرلەمانی کوردستانیش ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە کە بیانەوێت بە یەک لەسەر سێی پەکخەر دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان و پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان پەکبخەن".
ئەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەى فراکسیۆنى پارتى لە کاتێکدایە، کە دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان و فراکسیۆنەکان چەند جارێک کۆبوونەوە بۆ هەموارکردنەوەى یاساى هەڵبژاردن و کۆمیسیۆن، بەڵام بەبێ ئەوەى ئەنجامێکى هەبێ.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment