پارێزگاى هەولێر رێکارى توندى یاسایى بەرامبەر شۆفێرانى سەرپێچیکار دەگرێتەبەر کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێى بڕیارێکى پارێزگارى هەولێر، هەر شۆفێرێک سەرپێچى بکات یان ببێتە خۆى ڕووداوى نەخوزار و تێکدانى شوێنە گشتییەکان  بەتوندترین شێوە سزا دەدرێت، ئەم بڕیارە "ئوتۆمبێلێەکانى حکومى، پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانیش دەگرێتەوە."

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (5/نیسان/2022) بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونى نەبەز عەبدالحمید، قائیمقامی ناوەند و عەمید دیدار عومەر قادر، بەڕێوەبەرى پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر، ژمارەیەک لەئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەند بڕیارێک  بۆ سەرپێچى و زێدەڕۆییەکان لە ڕێنمایی و یاساکانى هاتووچۆ دەرچوو.

بەپێى ڕاگەیێندراوى پارێزگارى هەولێر، لە کۆبوونەوەکەدا "بڕیاردرا لەبارەی دەستپێکردنى هەڵمەتێکى بەردەوام  لە ڕێگەى تیمەکانى پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر بۆ ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ ئەو کەسانەى لە نێو ئۆتۆمبێل مۆبایل بەکاردەهێنن، یان بەسەرخۆشى و بە ژمارەى ساختە ئۆتۆمبێل لێدەخۆڕن، دەستگرتن بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەى دەستکارى گزۆزى ئۆتۆمبێلەکانیان کردووە، گرتنەبەرى ڕێکارى یاسایی و تۆمارکردنى سکاڵایی یاسایی بەرامبەر ئەوکەسانەى کە گرتەی ڤیدیۆیی خۆیان لەکاتى لێخورین دەگرن و لە تۆڕەکۆمەلایەتیەکان بڵاوى دەکەنەوە."

هەڕوەها بڕیاریشدرا "توندترین ڕێکارى یاسایی بگیرێتەبەر بەرامبەر دوکانەکانى جوانکارى ئۆتۆمبێل کە (نەشرە، ژمارەى ساختە، جام ڕەش)، وە ئەو شۆفێرانەى کە دەبنە هۆى تێکدانى خزمەتگوزارییە گشتییەکان وەک (ترافیک، ستونى کارەبا، گادرێل، سەوزاى و دارى جوانکارى نێو شەقامەکان). سەرجەم ئەو بڕیار و ئیجرائاتانەش، هەموو ئوتۆمبێلێەکانى حکومى، پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانیش دەگرێتەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین