به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر خۆى بۆ وه‌رزى دروێنه ئاماده ده‌كات
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شه‌شى نیسانى 2022 ئاگرێك له گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆزى شارى هه‌ولێر كه‌وته‌وه، سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت راگه‌یاند، ئاگرەکە لە دووکانێکی ماتۆڕ و موەلیدە بوو نزیک کاتژمێر یانزەی سەرلەبەیانی ئاگرەکە کەوتبوەوە، ئاگرەکە بە هۆی کاری لەحیمکردنەوە کە ماتۆڕێکی لەحیم نزیک کراوەتەوە لە تانکی بەنزین و هەندێ شتی ترك لەبەر دەستی وەستاکە بووە، ئاگرەکە کەوتووەتەوە و تەشەنەی کردووە.
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر دووپاتى كرده‌وه جگه‌له زیانى ماددى كه مه‌زنده ده‌كرێت بۆ دوكانه‌كه زۆر بێت، هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه، زیانیش به‌ر دوكانه‌كانى ده‌وروبه‌رى نه‌كه‌وتووه.
سه‌باره‌ت به نزیكبوونه‌وه له وه‌رزى هاوین كه رێژه‌ى ئاگركه‌وتنه‌وه تێیدا زیادده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر چ پلانێكى هه‌یه؟ به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو دروێنه‌ى جۆ ده‌ستپێده‌كات. سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى پێشتر له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ئاشكراى كرد، له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ده‌ست به جێبه‌جێكردنى پلانێك ده‌كه‌ن به‌ناوى "پلانی وەرزی دروێنە" كه له یه‌كى ئایار تا سه‌ره‌تاى ته‌مووز به‌رده‌وام ده‌بێت و بریتیه له ناردنى 10 تیمى گه‌ڕۆك بۆ ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر. سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوتى، "زیاتر لە 10 تیممان دەردەچێت بۆ ئەو شوێنانەی کە گرنگن بۆ نموونە لە پارێزگای هەولێر (گردجوتیار، گەزنە، شەمامک، دارەشەکران) لای مەسیف، کۆڕێ، شاوێس تیمی گەڕۆک لە هەموو ناحییە و قەزاکان دادەنرێن بۆ ماوەی دوو مانگ تاکو وەرزی دروێنە تەواو دەبێت، بۆ ئێمە لە (5/1 ) ساڵانە دایدەنێین؟ لەبەر ئەوەی دروێنه‌ى جۆ ده‌كرێت بەڵام گەنم درەنگتر دەدورێتەوە، بەڵام ئێمە کە کردومانەتە (7/1) لەبەر ئەوەی کە وەرزی دروێنەش تەواو بوو (پەرێز )دەمێنێت ئەو پەرێزەش مەترسی سووتانی هەر لەسەرە بۆیە تیمەکە تا درەنگ دەمێنیتەوە لەوێ و جێگیر دەبێت".
گوته‌بێژى به‌رگرى شارستانى دووپاتى ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌و پلانه پارێزگارى هه‌ولێر بودجه‌ى بۆ دابینكردوون، تا پێداویستى گاز و هاتوچۆ و ئامێرى فێننكه‌ره‌وه‌یان هه‌بێت".
جیا له پلانى كردارى، سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش به نوچه‌نێتى راگه‌یاند پلانێكى تریشیان هه‌یه كه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكه ئه‌م پلانه‌یش له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه "15ى نیسان" ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment