دواین زانیارى لەسەر ئەو مووشەکانەى دوێنێ شەو ئاراستەى سنوورى هەولێر کران کوردستانی

نوچەنێت:

لە بارەى شوێنى ئەو مووشەکانەى شەوى ڕابردوو تێیدا ئاراستەى هەولێر کران، شانەى ڕاکەیاندنى ئەمنى عێراق دەڵێت، لە دەروازەى حەمدانیە مووشەکەکان هەڵدراون.

درەنگانى شەوى ڕابردوو جارێکى تر بە سێ مووشەکى دوورهاوێژ هێرشکرایە سەر هەولێر، بەڵام لەسنوورى زەوییە کشتوکاڵییەکانى کەورگۆسک لە سنوورى شارۆچکەى خەباتى سنوورى هەولێر کەوتنەخوارەوە بەبێ ئەوەى زیانى ماددى یان گیانى هەبێ.

بەپێى زانیارییەکان، ئەو سێ مووشەکەى ئاراستەى سنوورى هەولێر کراون، دوورهاوێژن و لە جۆرى گرادن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیاریەتیى خۆى لەم هێرشە ڕانەگەیاندووە.

هاوکات شانەى ئەمنى عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هێزە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان دەستیان کرد بەپرۆسەی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستان و ئەو کەسانەی لە پشت ئەم کردەوە تیرۆریستیەدان."

دەشڵێت، "هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بێوەچانیان دەدەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردن و رادەستکردنی ئەو کەسانەی تێوەگلاون بە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ دادگا سەپاندنی سزای دادپەروەرانە بەسەریاندا." 

جێگەى ئاماژەپێدانە، شەوى (13)ـى ئادارى ئەمساڵ سوپاى پاسدارانى ئێران ماڵى شێخ باز لە هەولێر کردە ئامانج، بە هۆیەوە دوو هاووڵاتى بریندار بوون و چەند ماڵێکى دیکەش زیان بە خانووەکانیان گەیشت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین