کەشناسى هەرێم: لە هەندێ ناوچە باران دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، کەشوهەواى سبەى هەینى ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (7/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن تاوەباران و بروسکە لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، لەگەڵ بەردەوامی بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ وچالاکی خێرایی با تاکو کاتەکانی ئێوارە.
کەشناسی هەرێم سەبارەت بەڕەوشى کەشەوهەواى سبەى هەینى دەشڵێت، ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ چالاکبوونی با و هەورە بروسکە، لە ناوچە جیاجیاکان بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەکان تاوەباران دەبێ، لە کاتى جیاواز دا با و تۆز و خۆڵ سەنتەری شارەکان دەگرێتەوە و تاکو نیوەشەو کاریگەری بەردەوام دەبێت.
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment