ژمارەیەک بەڕێوەبەرى گشتیى خانەنیشینکراوى نایاسایى ئاشکرا دەبن کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان رایدەگەێنێ، پرۆسەى چاکسازیى بەردەوامى هەیە و فۆرمیان پێشکەشى هەموو پلە تایبەتەکان کردووە و ئەوەشى پڕى نەکاتەوە مووچەکوى ڕادەگیرێت.

 

سەباح موخلیس لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند ئەو فۆرمە زانیاریەى دابەشیان کردووە بەسەر پلە باڵاکان پێوستە هەموو وەزیر و بریکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان پڕى بکەنەوە، بۆ ئەوەى ئەگەر دۆسیەکى نایاسایى ئاشکرا بێت. هەروەها هەر کەسێک ئەم فۆرمە پڕ نەکاتەوە مووچەکەى ڕادەگیرێت.

سەباح موخلیس دەشڵێت، لە چاکسازیکردن لە پلە تایبەتەکان گەیشتووینەتە بەڕێوەبەرە گشتییەکان، ژمارەیان (750)کەس دەبێ و (90%)یشیان تەواو بوونە، وە ژمارەى وەزیر و بریکارەکان کەمترە و زۆر نییە.

بەپێى لێدوانى بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان، لە نێو بەڕێوەبەرە گشتییەکانیش خەڵکی نایاسایی تێدایە، بەڵام تا تەواو نەبێ نازانرێ ژمارەیان چەندە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین