کەشناسى: ئەمڕۆ ئێوارەى تۆز و خۆڵەکە نامێنێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى کەشوهەواى پێشبینیکراوى (48) کاتژمێرى داهاتووى ڕاگەیاند و تێیدا هاتووە ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت و سبەش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

ئەمڕ شەممە (9/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتى گشى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان دەبارەى کەشوهەواى ئەمڕۆ ڕاگەیاند،  ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە هەندێ شوێن هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە، لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری تۆز و خۆڵەکە نامینێت، خێرایى با/ لە نێوان (5—15) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
سەبارەت بە ڕەوشى کەشوهەواى سبەى یەکشەممە، کەشناسى هەرێمى ئاماژە بەوەدەکات، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە جیا جیا، هەروەها خێراى با/لە نێوان (5—15 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ (8 — 10) کم

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین