تەقینەوەیەکى گەورە لە کارگەیەکى ئاسن لە سلێمانى روویدا کوردستانی

نوچەنێت:

لە کارگەیەکى تواندنەوەى ئاسن لە پارێزگارى سلێمانى، تەقینەوەیەک روویداوە، بە هۆیەشەوە ژمارەیەکى زۆر لە کرێکارى ئەو کارگەیە بریندار بوونە و برینى هەندێکیشیان سەختە.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (9/نیسان/2022)، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکى ئاسن لە ناوچەی تانجەڕۆی سلێمانی روویدا، بەپێی زانیارییەییەکان برینى هەندێ لە بریندارەکان سەختە.

تەقینەوەى کارگەى ئاسنەکە كه‌مێك لەمەوبەر روویدا، بەڵام هێشتا بە تەواوى ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی قوربانییه‌كان نازانرێت.

بەپێى زانیارییەکان هۆکارى تەقینەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونى تەقەمەنى و کۆنە گولە تۆپ لەناو ئاسانەکان، ئەم تەقینەوەیەش زیانێکى گەورەى بە کارگەکە گەیاندووە، بە هۆیشەوە (13) کارمەندى بریندار گەیێندراونەتە نەخۆشخانە، برینى سێ لە کارمەندەکان سەختە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین