بۆچى گه‌نجان به‌دواى وێنه‌كانى روبى ده‌گه‌ڕێن؟ رەنگاورەنگ

ئاماده‌كردنى: سیهام میران

روبی زنجیرەیەك وێنەی بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی تایبەت بڵاودەکاتەوە، ئەمەش وایکرد لە وڵاتانی عەرەبی لە گۆگڵەوە زۆرترین گەڕانی دەربارەی بکرێت بە تایبەت لە سعودیە و میسر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەند وێنەیەکی روبی بڵاوکراوەتەوە کە کە لە نزیك هەڕەمەکان دەردەکەوێت ئەمەش هى ئاهەنگێکە بە پێی "رێوشوێنی دژ بە کۆرۆنا" بەرێوەچووه‌.

ڕوبی لەرێی ئەکاونتی تایبەتی ئینستگرام وتی :"شەوی رابردوو لە ئاهەنگێکی تایبەتم لە قاهیرە نمایشم کرد".

رانیا حوسێن ناسراو بە "ڕوبی"، گۆرانیبێژ وئەکتەری میسری لە(٨ی ئۆکتۆبەری ١٩٨١) لەدایكبووە، یەکەم کاری هونەری بۆ ساڵی ٢٠٠٠ دەگەڕێتەوە، رۆبی لە کارە هونەرییەکانی بە تایبەتی لە کلیپەکانی بەوە ناسراوە کە شێوازی وروژاندنی هەیە، جگە لە هونەری گۆرانی لە چەندان فلیم و دراماش بەشدارە.

 

 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین