سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کونسولى گشتى کۆمارى چیک لە عێراق كۆبووەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (12/نیسان/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له كارێل كۆرتانێك كونسولى گشتیى تازه‌ى كۆمارى چیك له هه‌رێمى كوردستان كرد.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت لە کۆبوونەوەکەدا، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى،هه‌موو هاریكارى و پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى چیك دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگیرى و یارمه‌تییه‌كانى كۆمارى چیكى بۆ هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعش له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیدا كرد."
هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە لاى خۆیه‌وه، "كونسولى گشتیى كۆمارى چیك، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى نێوانیان."
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment