سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لە حیزبى بزووتنه‌وه‌ى دیموكراتى ‏ئاشوورى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایى لە ئه‌ندامان و لایه‌نگران بزووتنه‌وه‌ى دیموكراتى ئاشوورى ‏دەکات و دەشڵێت، "ئاماده‌یى و ڕۆڵ و پێگه‌ى له‌ پرۆسه‌ى سیاسیدا به‌رز ‏ده‌نرخێنین.‏"

ئەمڕۆ سێشەممە (12/نیسان/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە یادى (43) ساڵەى دامەزراندنى حیزبى بزووتنه‌وه‌ى دیموكراتى ئاشوورى، پەیامێکى پرۆزبایى ئاراستەى سەرکردایەتیى و ئەندامانى ئەو حیزبە کرد و تێشیدا هاتووە، "هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ ‏لانه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ‏ده‌مێنێته‌وه‌."

دەقى په‌یامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ یادى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى دیموكراتى ‏ئاشوورى:

له‌ یادى 43 ساڵه‌ى دامه‌زراندنیدا، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ سه‌ركردایه‌تى و ‏ڕێكخستن و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى دیموكراتى ئاشوورى ‏ده‌كه‌ین، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. ‏

له‌م یاده‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ خه‌بات و تێكۆشان و قوربانییه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى دیموكراتى ‏ئاشوورى ده‌ڕوانین و ئاماده‌یى و ڕۆڵ و پێگه‌ى له‌ پرۆسه‌ى سیاسیدا به‌رز ‏ده‌نرخێنین.‏

هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ ‏لانه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ‏ده‌مێنێته‌وه‌ و هه‌موومان پێكه‌وه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین ماف و ده‌ستكه‌وكانى هه‌مووان ‏پارێزراو بن.‏

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

‏2022/4/12‏

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین