ماددەى هۆشبەر لە ناو بەرماڵى نوێژکردن دەستى بەسەرداگیرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیێندراوێکدا، دەستبەرداگرتنى ماددە هۆشبەرەکان لە ناو کەولوپەلى ئایینى دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ سێشەممە (12/نیسان/2022) لە ڕاگەیێندراوێکى بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان هاتووە، "دواى بەدواداچوونێکى ورد لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانمان توانرا دەست بەسەر هەشت دانە کارتۆن کە چەند کەلوپەلی دیاری ئایینی تێدا بوو بگیرێت."

هەروەها لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوى بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان هاتووە، "کارتۆنەکان بەشێوەیەکی زۆر تۆکمە ماددەی هۆشبەری لە جۆری کریستالی تواوەی لەناو حەشاردرابوو. 

ئەوەشى تێیدا هاتووە، "لەکاتی دەستبەسەر داگرتنی ئەو ماددە هۆشبەرە کەسێک بەناوی ( ا.ح.ا ) دەستگیرکراوە، بە نیازبووە، لە رێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوە و لەژێر سێبەری ئایینی ئیسلام ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتی بکات".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین