وەزارەتی پێشمەرگە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: راوێژکاری باڵای هێزەکانی هاوپەیمانان و بەڕێوەبەری چاکسازی له‌ وه‌زاره‌تی ناوبراو کۆبوونه‌وه.‌

ئەمڕۆ سێشەممە(12/نیسان/2022 ) وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یێندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌، تییدا هاتووه‌: عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەڵاح، بەڕێوەبەری چاکسازی له‌ وەزارەتی پێشمەرگە له‌گه‌ڵ کۆڵۆنێڵ تۆد برۆس، راوێژکاری باڵای هێزەکانی هاوپەیمان لە هەرێمی کوردستان، کۆبوونه‌وه‌ و (برۆس) پاڵپشتی خۆی بۆ ژمارەیەک پرۆژەی چاکسازی له‌ وەزارەتی پێشمەرگە دوپاتکردەوە.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایه‌ سه‌ر پرۆژەی ستراتیژی راگەیاندن و هۆشیاری له‌ وەزارەتی پێشمەرگە، کە بەهەماهەنگی تیمەکانی چاکسازی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن وهۆشیاری نیشتیمانی بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوەشی راگەیاند کە پڕۆژەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هەموو هێزەکانی پێشمەرگە، لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە، گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ کرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین