لەسەر بودجەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پارکى گەورەى هەریر دروست دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر بوودجەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان گەورەترین پارک لە هەریر دروست دەکرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، "له‌سه‌ر بودجه‌ى ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سه‌رله‌به‌یانى ئەمڕۆ سێشەممە 2022.4.12، له‌ڕێوره‌سمێكدا به‌گوژمه‌ى (1,446,203,000) ملیارێک و چوارسەد و چل و شەش ملیۆن و دووسەد و سێ هەزار دینار، به‌ردى بناغه‌ى پرۆژەى (دروستکردنى پارکى گەورەى هەریر) دانرا.

بەپێى ڕاگەیێندراوى پارێزگاى، ئەم پارکە "لەسەر ڕووبەرى (29,656)م2 دانا، كه‌ له‌لایه‌ن پارێزگاى هەولێر سەرپەرشتى دەکرێت و لەلایەن كۆمپانیایى (شەیدا) جێبه‌جێده‌كرێ و ماوه‌ى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه‌ش (365) ڕۆژه‌."

پارێزگارى هەولێر دەشڵێت، "ئومێد دەکەین لەئایندەیەکى نزیکدا بتوانین پڕۆژەى دیکەى و خزمەتگوزارى زیاتر پێشكه‌ش بەو دەڤەرە و ته‌واوى سنوورى پارێزگاى هەولێر بکەین."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین