سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان میوانداریى کونسوڵ و دیپلۆماتكاران ده‌كات
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (13/نیسان/2022)، سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى مسته‌فا سه‌ید قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌وزى هه‌ریرى سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فین دزه‌یى، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و ڕاوێژكاران، به‌بۆنه‌ى مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه، ئێوارە خوانێکى بۆ كونسول و نوێنه‌رانى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان ڕێکخست.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "فه‌لاح مسته‌فا ڕاوێژكارى باڵاى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تییه‌وه به‌خێرهاتنى میوانانى كرد و سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیریى و یارمه‌تیدانى وڵاتانى دۆست و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به ڕۆڵ و كاریگه‌ر‌یى نوێنه‌رایه‌تیى دیپلۆماسیى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش كرد."
فەلاح مەستەفا، لە بەشێکى تر‌ى وتەکەیدا ڕاشیگەیاند، "هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالى عیراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به گفتوگۆ دووپات كرده‌وه و هیواى خواست هاتنى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌یشتنى لایه‌نه عیراقییه‌كان بۆ لێكگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان."
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەیدا سەرۆکایەتیى هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، "لاى خۆیانه‌وه دیپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵیى خۆیان به‌و دیدار و ده‌رفه‌ته ده‌ربڕى و سوپاسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیان كرد، هه‌روه‌ها هاریكارى و هاوبه‌شیى هه‌رێمى كوردستانیان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كانیان به‌رز نرخاند."
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment