چوار تۆمەتبار بە سێ تۆمەتى جیاواز دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى ئاشکراى دەکات، هێزەکانیان چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد بە تۆمەتى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر و چەند تاوانێکى تر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "مەفرەزەکانی نوسینگەی کوردساتی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان چوار تۆمەتباریان بەتۆمەتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەرو تەقەکردن و ڕێگرییکردن دەستگیرکرد." 

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى هاتووە، "پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی نوسینگەی کوردساتی بەشی پۆلیس نەھێشتنی تاوان، توانیان چوار تۆمەتبار بەتۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەرو تەقەکردن و ڕێگرییکردن لەھاوڵاتیان دەستگیر بکەن."

هەروەها دەشڵێت، "ھەریەک لەتۆمەتباران (ئ، ش، ع لەدایکبووی 2003 - م، س، م لەدایکبووی 2001 - ب، ح، س لەدایکبووی 2003 - ش، أ، ش لەدایکبووی 1999) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین