ئه‌وانه‌ى داره‌كه‌ى خورماڵیان بڕیه‌وه‌ ده‌درێنه‌ دادگا کوردستانی

ئه‌وانه‌ى داره‌كه‌ى خورماڵیان بڕیه‌وه‌ ده‌درێنه‌ دادگا

سیهام میران، تایبەت بە نوچەنێت

چەند كه‌سێك دارێکی تەمەن نزیکەی 100 ساڵ لە مزگەوتی گوندی نەوێی خورماڵیان بڕیه‌وه‌ و ئەوەش ناڕه‌زایى به‌ دواى خۆى هێنا و به‌رێوه‌به‌رى ئه‌وقافیش ده‌ڵێ، بكه‌رانى ئه‌و كاره‌ ده‌درێنه‌ دادگا .

ئارام شێخ جمال، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە، سه‌باره‌ت به‌ پاساوى داربڕه‌كان بە نوچەنێتی گوت، “هۆکارەکە ئەوە بووە کە گوایە دارەکە رێگربووە لە ئیش و کاری مزگەوت و کۆنکرێتی حەوشەی مزگەوتی تەقاندووە، ئەمانیش بەم هۆکارە هەستاون بە برینەوەی دارەکە، لە کاتێکدا کە بێ پرسی لایەنە پەیوەندی دارەکان و بەرێوبەراییەی گشتی ئەوقافی هەڵەبجە و پۆلیسی دارستان دەبوایە پرسییان کردبووایە”

به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌وقافى هه‌ڵه‌بجه‌ دووپاتى له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ كرد و گوتى، “راستە مزگەوتەکان ماڵی خودان بەڵام لە رووی ئیداری بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەڵەبجە سەرپەرشتی دەکات، ئەو کەسانەی کە ئەو کارەیان کردووە لەلایەن ئەوقافەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە و دەدرێنە دادگا.”



بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین