40رۆژ بەسەر کوشتنی ماریا تێدەپەڕێت. هاوڕێکانی داواکارییەکیان هەیە
نوچەنێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینی( 15/نیسان/2022) له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی ماریا، ژماره‌یه‌ک له هاوڕێیانی کۆبونه‌وه، یه‌کێک له‌و ژنانه‌ی که یه‌کێک بو له هاوڕێکانی ماریا و هاوکات چالاکوانی مه‌ده‌نییه له‌لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، رایگه‌یاند: به ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌ڵێم کوشتنی ژنان بوه‌ستێنن، داواکارین هه‌موان هاوکارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی بکوژانی ژنان به سزای خۆیان بگه‌ن و له‌مڕۆژه‌دا داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌م کوشتنی مرۆڤایه‌تی و ژنان به تایبه‌تی بوه‌ستێنن.
له‌باره‌ی دۆسیه‌که‌ی ماریا، ئه‌و چالاکوانه گوتی: دۆسیه‌که‌ی ماریا تا ئێستا له قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه، به‌ڵام رێکاره یاساییه‌کان ده‌ستیپێکراوه و به‌رده‌وامه و سکاڵاش تۆمارکراوه و تا ئێستا هیچ که‌سێک له‌وانه‌ی ده‌ستگیرکراون ئازادنه‌کراون.
رۆژی 7ی ئازاری ئه‌مساڵ ئیمان سامی ناسراو به (ماریا) له شه‌قامی غه‌زالی له شاری هه‌ولێر کوژرا، دواتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنی براکه‌ی به تۆمه‌تی کوشتنی ماریا راگه‌یاند، هه‌روه‌ها مامی که لەکاتی تاوانەکەدا بە ئۆتۆبیلی ئەوبووە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو-و دەستگیرکران.
کوژرانی ماریا سامی، کاردانه‌وه‌ی زۆری له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌دوای خۆیداهێنا، ماریا هه‌میشه له ڤیدیۆ و په‌یامه‌کانیدا دور له‌ترس و تانه‌ی کۆمه‌ڵگه گوزارشتی له‌بۆچونه‌کانی ده‌کرد، ئەو-وەک کەسێکی یاخی لە کۆمەڵگە دەردەکەوت و گوزارشتی لە ئازارەکانی خۆی و ژنان لە کۆمەڵگەدا دەکرد.
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment