سەرۆک بارزانى: هیوادارم جەژنى قیامە ببێتە هۆی قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى، بە بۆنەى هاتنى جەژنى قیامە، لە پەیامێکدا پیرۆزبایى لە برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکات و دەشڵێت، "هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی و سەقامگیری."

ئێوارەى ئەمڕۆ (16/نیسان/2022)، سەرۆک مەسعود بارزانى، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) لە پەیامێکدا دەڵێت، "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم."

دەقى پەیامى پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و، ڕیشەكێشبوونی هزری تیرۆر و توندڕۆیی. هەروەها خوشك و برا كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی تر لە عێراق و ناوچەكە بە ئاشتی و ئازادی لەگەڵ یەكتردا بژیین.

جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم

مسعود بارزانی

16ـی نیسانی 2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین