ئانۆ جەوهەر: سوتاندنى قورئان زۆر ئازارى دام کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر سوتاندنى قورئان لەلایەن بەرپرسێکى سیاسیى سوید، وەزیرێکى کریستیان لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان دێتە وەڵام و دەڵێت، "ئەم هەواڵە زۆر ئازارى دام."

ئەمڕۆ شەممە (16/نیسان/2022) ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پێکهاتەى کریستیان، لەسەر سوتاندنى قورئان لەلایەن راسمووس پالوودان، سەرۆکی پارتی راستڕەوی سترام کورس، لە هەژمارى تۆمەڵایەتیى فەیسبووکى خۆى نووسیویەتى، "هەواڵی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن سیاسییەک لە وڵاتی سوێد زۆر ئازاری دام، بەڵێ ئازارێکی یەکجار زۆر، هەمان ئەو ئازارەی چەشتمان لە ئەنجامی سووتاندنی ئینجیلی پیرۆز لە کەنیسەکانی موسڵ و دەشتی نەینەوا و خاپوورکردنی ماڵە پیرۆزەکانی خودا".

ئانۆ جەوهەر لە نووسینەکەیدا باسى لەوەکردووە، "کاتێک وەک وەزیر  لە پەرلەمان سوێندم بە ئینجیلی سووتێنراو لەلایەن داعش خوارد کە هەمیشە پاڵنەرم بێت کە تا هەتایە دژی تووندڕەوی و دەمارگرژی و تووندڕەوی و تیرۆر بم بە هەموو شێوەکانیەوە، چونکە تیرۆر هیچ ئایینێکی نییە، هەموو ئایینەکانیش مرۆڤ و مرۆڤایەتیان هەیە بۆیە دەبێ رێز لێگیراو بن".

جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕۆژى (14/نیسان/2022) راسمووس پالوودان، سەرۆکی پارتی راستڕەوی سترام کورس، كە سیاسییەکى دژە ئایینى ئیسلام، دواى ئەوى قورئانى سوتاند، ناڕەزایی و کاردانەوەى زۆرى لەلایەن موسڵمانانى جیهانى لێکەوتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین