سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بە بۆنەى جەژنى قیامە: به هیوا و ئومێده‌وه له داهاتوو دەڕوانین
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (16/نیسان/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کورستان بە بۆنەى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قیامه‌تى حه‌زره‌تى مه‌سیح (سڵاوى خواى لێبێت) پیرۆزبایى لە برایانى مەسیحى لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لەبەشێکى تر‌ى پەیامەکەدا هاتووە، هیوادارین جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوومان له دۆخێكى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه و هه‌موومان به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه، ده‌ست له‌ناو ده‌ست، ته‌با و یه‌كڕیز، به به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش، پێكه‌وه له‌پێناو ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتردا بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان كار بكه‌ین و به هیوا و ئومێده‌وه له داهاتوو بڕوانین."
دەقى پەیامى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنى قیامە:
هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قیامه‌تى حه‌زره‌تى مه‌سیح (سڵاوى خواى لێبێت) به گه‌رمى و له دڵه‌وه له ته‌واوى خوشك و برایانى مه‌سیحى له كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، هیوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆیدا خۆشى و ئاسووده‌یى بهێنێت، سه‌قامگیرى و ئاشتى باڵ به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا بكێشێت و هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌كى ئارام به‌سه‌ر به‌رن.
له‌م بۆنه‌یه‌دا جه‌خت له پاراستنى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى كوردستان و عیراقدا ده‌كه‌ینه‌وه كه مێژووى هاوبه‌ش پێكه‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه. به ڕێزه‌وه له ئاماده‌یى و ڕۆڵ و پێگه‌ى خوشك و برایانى مه‌سیحیمان ده‌ڕوانین كه وه‌ك پێكهاته‌یه‌كى دێرین و ڕه‌سه‌نى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان و عیراق به درێژاییى مێژوو به‌شدارییه‌كى كارایان له بنیاتنان و پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنى وڵات‌دا هه‌یه.
هیوادارین جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوومان له دۆخێكى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه و هه‌موومان به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه، ده‌ست له‌ناو ده‌ست، ته‌با و یه‌كڕیز، به به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش، پێكه‌وه له‌پێناو ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتردا بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان كار بكه‌ین و به هیوا و ئومێده‌وه له داهاتوو بڕوانین.
جه‌ژنى قیامه‌ت له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/4/16
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment