سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هیوادارم حکومەتى عێراق کەسوکارى کیمیابارانکراوانى دۆڵى بالیسان قەرەبوو بکاتەوە
نوچەنێت:
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە (35)مین ساڵیادى کیمیارانکردنى بالیسان و شێخ وەسانان لە پەیامێکى لە تویتەردا بڵاوکردەوە و دەڵێت، "سڵاو بۆ کەسوکاری سهربهرزیان دهنێرین و داواکارین حکوومهتی فیدرالی عیراق قهرهبۆیان بکاتهوه."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا نووسیویەتى، "لەیادى شەهیدانى کیمیابارانى بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵى خۆشناوەتیدا، بەڕێز و شکۆوە بە بیریان دەهێنینەوە، سەرى ڕێز و نەوازش لەبەردەم گیانى پاکیاندا دادەنوێنین."
هەروەها سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامەکەیدا دەشڵێت، "سڵاو بۆ کەسوکاری سهربهرزیان دهنێرین و داواکارین حکوومهتی فیدرالی عیراق قهرهبۆیان بکاتهوه."
جێگەى ئاماژەپێدانە، لە (16/نیسانى/1987) حكوومەتى بەعس بە چەکى کیمیایى بالیسان و شێخ وەسانانی دۆڵى خۆشناوەتى بۆمباران کرد.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment