پۆلیسى راپەڕین دوو تۆمەتبارى بە تۆمەتى دزینى ئالیک دەستگیرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى ئیدارەى راپەڕین ئاشکراى دەکات، لە کاتى ئەنجامدانى دزى دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە و دەشڵێت، پێشتر چەندین تاوانى دیکەیان ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (17/نیسان/2022) پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەدوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی وردی هێزەکانمان، لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک لە ناحیەی حاجیاوا، بەرواری 16ی نیسانی 2022، کاتژمێر 4ی بەیانی، توانرا دوو کەس لە کاتی دزیکردندا لەناو هۆڵی مەڕ و ماڵات لە ناحیەی حاجیاوا دەستگیربکرێن".

پۆلیسى ئیدارەى راپەڕین لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، هەردوو تۆمەتبار لە کاتی دزینی ئالیک و گەنم و عەلفی خاوەن ئاژەڵێکدا دەستگیرکراوان، هاوکات دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبیلێکدا.

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە "دوو تۆمەتبارەکە، دوای لێکۆڵینەوە، لەبەردەم دادوەر و پۆلیسدا، دانیان بە تاوانەکەیاندا نا و هەروەها چەندین تاوانی دیکەیان ئاشکراکرد، کە لەکاتی جیاجیا و لە رابردوودا، لە هەمان شوێن ئەنجامیانداوە".

ئەوەش هاتووە، هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر لە زینداندا بە راگیراوی دەمێننەوە و بەگوێرەی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین