بەهۆی روداوی هاتوچۆ پێنج کەس بوونە قوربانی کوردستانی

نوچەنێت

لە ڕوداوێکی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای دهۆک پێنج کەس بوونە قوربانی. پۆلیسی دهۆک دەڵێت: دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ روداوەکە کردووەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 17/نیسان/2022) عەقید ئازاد تاھا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند: لە کاتژمێر 12:40 خولەکی ئەمڕۆ ، لەسەر ڕێگای سەرەکی کەڵەک- موسڵ، سەر بە پارێزگای دهۆک، بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە، کەسێک گیانی لەدەست دا و چوار کەسی دیکە بریندار بوون.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک، سەبارەت بە جۆری روداوەکە دەڵێت: روداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی تایبەت و ئۆتۆمبیلێکی بار.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین