بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە دەڵێت: هەرکەس بیەوێت کۆمپانیای حەج و عومرە بکاتەوە دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 17/نیسان/2022)بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: لەئێستادا دەرگای پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە کراوەتەوە و هەر کەسێک خوازیار بێت دەتوانێت داواکاری پێشکەش بە- بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی پارێزگاکەی خۆی بکات.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: لە ئەمڕۆ- وە هەر هاوڵاتییەک خوازیاری ئەوەیە لە بواری عومرەدا کاربکات دەتوانێت داواکاری پێشکەش بە- بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی پارێزگاکەی خۆی بکات ئەگەرچی پێشتر حەجیشی نەکردبێت.

بە پێی راگەیێندراوەکە، ئەو مەرج و ئەرک و رێنمایییانە ئەو کۆمپانیانەش دەگرێتەوە کە لە ساڵانی رابردودا دامەزراون و چەندین ساڵە لە بواری حەج و عەمرەدا کاردەکەن، ئەوەش مەبەستی پابەندبوونیان بە مەرج و ئەرکەکان تاوەکو بە شێوەیەکی باشتر خزمەتی حاجیان و عەمرەکاران بکەن.

سەبارەت بە مۆڵەتی کۆمپانیای عومرە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەڵێت: ئاسانکارییەکی زۆریان کردووە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە تەنها کۆمپانیای عومرە دابمەزرێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین