پەرلەمان بەدواداچوون بۆ بودجەی کۆرۆنا دەکات کوردستانی

نوچەنێت

لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی شاری سلێمانی کرد و ئەندامێکی لیژنەکە دەڵێت: سەردانەکەمان تایبەتە بە ھەدەردانی بودجەی کۆرۆنا و پەرلەمان بەدواداچونی بۆ دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە(17/نیسان/2022 )لەیلا عەبدولجەبار، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتەی باس لە ھەدەرانی بودجەی کۆرۆنا دەکات، لیژنەی دەستپاکی دەستی کردووە بە-بەدواداچوونەکانی، پێشتر لە ھەولێر و دھۆک و ئەمڕۆش لیژنە سەردانی پارێزگای سلێمانی کردووە، تا بزانین ئەو ئەنجامەی بڵاو دەکرێتەوە کە گوایە گەندەڵی کراوە لە خەرجکردنی پارەی کۆرۆنا، تا چەند ڕاست و دروستە.

لەیلا عەبدولجەبار دەڵێت: ھەندێ ناڕونی ھەیە لە خەرجکردنی بودجەی کۆرۆنا و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرچاوڕوونی بدەن بە ئێمە و دەستەی نەزاھە، چونکە پەرلەمان ڕاپۆرتی خۆی ئامادە دەکات و پێشکەشی دەستەی نەزاھەی دەکات بۆ ئەوەی لێپرسینەوە بکرێت، ئەگەر پشتڕاست بکرێتەوە کە گەندەڵی کراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین