پەرلەمانى کوردستان لەسەر ئۆپراسیۆنەکانى سوپاى تورکیا هاتەدەنگ کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر دەستپێکردنى ئۆپۆراسیۆنى سەربازیى تورکیا لە ناو خاکى هەرێمى کوردستان، بڕیاردەری لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لەم شەڕەدا تەنها خەڵکى مەدەنى زەرەرمەند دەبن نەک سوپاى تورکیا و پەکەکە.

ئەمڕۆ دووشەممە (18/نیسان/2022)رزگار شەهید محەممەد، بڕیاردەری لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، لەسەر هێرشەکانى سوپاى تورکیا لە ناو خاکى هەرێمى کوردستان، لیژنەکەیان کۆبوونەوەى تایبەتى دەبێت و ڕاپۆرتێکیش دەنووسن.

رزگار شەهید محەممەد ئاماژە بەوە دەکات، لەڕابردوو لیژنەى لیژنەی کاروباری پێشمەرگە چەندینجار ڕاپۆرتیان داوەتە سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان تاوەکو لە ئاستی باڵا لەگەڵ وڵاتاندا قسەی لەسەر بکرێت و عێراقیش بهێندرێتە سەر هێڵ، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی نەبوو.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ وەزارەتى بەرگرى تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا، دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنێکى ئاسمانى و زەمینى لە ناوخاکى هەرێمى کوردستان بۆسەر بنکە و بارەگاکانى پەکەکەى ڕاگەیاند و تا ئێستاش بەردەوامە، بەپێى زانیارییەکان کوژراو و بریندار لە هەردوولا هەیە. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین