زانایه‌ك.. ئه‌گه‌ر مانگ بته‌قێنرێنه‌وه‌ ئه‌وا چاره‌ى كه‌شوهه‌واى زه‌وى ده‌كرێت رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

زانایه‌كى بیركارى له‌ زانكۆى ویلایه‌تى ئایواى ئه‌مریكى پێشنیارى كردووه‌، به‌ بۆمبى ئه‌تۆمى مانگ بته‌قێنرێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى زه‌وى بكرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ى نیسانى 2022 ماڵپه‌ڕى ناس نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، زانایه‌كى بیركارى پێشنیارى ته‌قاندنه‌وه‌ى مانگى كردووه‌، بۆ چاره‌سه‌كردنى چه‌ندان كێشه‌ى زه‌وى.

زاناكه‌ گوتوویه‌تى مانگ كۆنتڕۆڵى زۆرێك له‌و دیاردانه‌ ده‌كات، كه‌ له‌سه‌ر زه‌وى رووده‌ده‌ن، بۆ نموونه‌ ره‌وتى زه‌ریاكان و هه‌ڵكشان و داكشان. بۆیه‌ پرسیار ده‌كات: ئایا به‌ راستى گۆى زه‌وى پێویستى به‌ مانگ هه‌یه‌؟

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ له‌ فیلمى خه‌یاڵى زانستى ده‌چێت، به‌ڵام پێشتریش ئه‌و گریمانه‌یە كراوه‌، له‌ تیۆرێك به‌ ناوى "زه‌وى بێ مانگ" كه‌ له‌ ساڵى 1991 له‌ گۆڤارێكى زانستى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌گه‌رچى ئه‌و زانایه‌ پێیوایه‌ بارودۆخى گۆى زه‌وى به‌ بێ مانگ باشتر ده‌بێت، كه‌چى شاره‌زایانى ده‌زگاى ناساى ئه‌مریكى باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و زانایه‌ ته‌واو چاره‌نووسى پارچه‌كانى گۆى مانگی بیرچووه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر گریمانه‌ى ته‌قینه‌وه‌ى مانگ بكرێت، ئه‌وا پارچه‌كانى ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر گۆى زه‌وى و ته‌واوى رواڵه‌ته‌كانى ژیان له‌ناو ده‌به‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین