دوو باند لە هەولێر بە تۆمەتى فێڵ و دزیکردن لە خەڵک دەستگیرکران
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (19/نیسان/2022) هۆگر عەزیز، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "کەسێکیان بە ڕەگەز عەرەب دەستگیرکردووە، بە ناوى حەواڵکردنى پارە لە هەولێرەوە بۆ بانکێک لە یەکێک لە وڵاتە عەرەبییەکان، کە نزیکەی (600) هەزار دۆلار (60 دەفتەر) بۆ ناوەوە و دەرەوەى عێراق ناردوو."
هۆگر عەزیز زیاتر روونیکردەوە، سەرەتا چەند کەسێک پارەیان بە تۆمەتبارەکەداوە، ئەویش لەبەرامبەردا مانگانە بڕێک پارە وەک سوو (ئیزافى) پێیان بداتەوە، بەڵام دواى چەند مناگێگ هیچ بڕە پارەیەکى پێنەداون، دواى لێکۆڵێنەوە توانرا دەستگیر بکرێ، کە پێکهاتوون لە باندێکى پێنج کەسین و یەکیان لەهەولێر دادەنیشێت، ئەوانى تر لە شارەکانى ترى عێراق دادەیشن، لەکاتى حەواڵکردنى پارەى خەڵکى توانرا دەستگیرى بکەین."
وتەبێژى پۆلیسى هەولێر هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، دەستگیرکردنى باندێکى چوار کەسى ڕاگەیاند، هەروەک ئاماژەى پێکرد، "ئافرەتێک دەستگیرکراوە کە لەگەڵ سێ مێرد منداڵى دیکە دیکە، کە یەکیان کوڕیەتى هەڵساون بەشکاندنى کۆگایەکى جلوبەرگى سەربازیى و ڕۆژانە کەلوپەلیان دزیوە و دواتر لە بازاڕ فرۆشتوویانە، تا ئێستا بایى (140) هەزار (14) دەفتەر دۆلار کەلوپەیان لەو کۆگایە دزیوە.
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment