کەشناسی هەرێم: کۆتایی بەم شەپۆلە دێت کوردستانی

نوچەنێت

ده‌سته‌ی گشتی که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و کۆتایی به‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ دێت که‌ چه‌ند رۆژێکه‌ ناوچه‌ جیاجیاکانی هه‌رێمی کوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌.

ئەمشەو چوارشەممە(20/نیسان/2022 ) دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: درەنگانی ئەمشەو کۆتایی بەو شەپۆلە خۆڵبارینەدێت کە چەند رۆژێکە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

لە راگەیێندراوەکەی ده‌سته‌ی گشتی که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم هاتووە: ئه‌مشه‌و له‌کاته‌کانی دره‌نگانی شه‌و کۆتایی به‌م شه‌پۆله‌ تۆز خۆڵه‌ دێت که‌ زۆربه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی گرتووەتەوە. سه‌ره‌تا له‌ناوچه‌کانی رۆژئاوا و بادینان و دواتر  تا کاته‌کانی به‌یانی له‌ ته‌واوی ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم  کۆتایی دێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین