نێچیرڤان بارزانى: جه‌خت له‌سه‌ر پشتگیرمان بۆ ئازادیى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ڕاده‌ربڕین ده‌كه‌ینه‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى نیسانى 2022 له ساڵیادى 124مین ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره‌ى كوردستان، كه كراوه‌تە رۆژى رۆژنامه‌گه‌ریى كوردی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت رۆژنامه‌نووسان هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر كارامه‌یى و پیشه‌یى بكه‌نه‌وه له كاره‌كانیاندا.
ده‌قى په‌یامى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
ڕۆژى ڕۆژنامه‌گه‌ریى كوردى و یادى سەد و بیست و چواره‌مین ساڵه‌ی دەرچوونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی كوردستان ـ ى میر میقداد میتحه‌ت بەدرخان، هه‌روه‌ها بیست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، له هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسانى كورد و كوردستان به‌گشتى پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م یاده‌دا به ڕێز و شكۆوه یادى ته‌واوى ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه له هه‌موو قۆناغه‌كاندا، خزمه‌تیان به كایه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌ریى كوردستان كردووه و سه‌رده‌مى شۆڕش و دواى ئازادییش، به كارامه‌یى و پیشه‌یى، ئه‌ركى خۆیان ڕاپه‌ڕاندووه و هه‌ندێكیشیان له‌م پێناوه‌دا سه‌ریان نایه‌وه و گیانیان سپارد.
له‌م بۆنه‌یه‌دا جه‌خت له هه‌ڵوێستى پشتگیریمان له دیموكراسى، ئازادییه‌كان، ئازادیى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ڕاده‌ربڕین، مافه‌كانى مرۆڤ و سه‌روه‌ریى یاسا ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كیى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئازاد و پێشكه‌وتوون و گه‌لى كوردستان له‌پێناویاندا خه‌بات و تێكۆشانى كردووه و خوێن و گیانى بۆ كردووه‌ته قوربانى، بۆیه هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداریان نابێت، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌میشه به هه‌موو توانایه‌ك پارێزه‌ریان ده‌بین.
هه‌ر له‌م یاده‌دا داكۆكى له بایه‌خ و گرنگیى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ئه‌ركى ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه ڕه‌چاوى كارامه‌یى و پیشه‌ییبوون بكه‌نه‌وه، ئه‌ركه‌كه‌یان به‌رپرسانه و به دروستى ڕاپه‌ڕێنن، به ویژدانه‌وه ڕاستییه‌كان وه‌ك خۆى بگه‌یه‌نن، به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى وڵات بخه‌نه سه‌رووى هه‌موو شتێكه‌وه، به ڕه‌خنه‌ى بنیاتنه‌ر و تێبینى و سه‌رنجتان، هاوكار و یارمه‌تیده‌رى داموده‌زگا و دامه‌زراوه نیشتمانییه‌كان بن، بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان و باشتركردنى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/4/22
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment