فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى دۆڵى دوكانیانى بۆردومان كرد
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22 ى نیسانى 2022 فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى بۆردومانى دۆڵى دوكانیانى كردووه، له راگه‌یێندراوێكى قایمقامى ماوه‌ت هاتووه، "ناوچەی دۆڵی دوکانیان کە بەشێکە لە شاخی گەورەی ئاسۆس و دوورترین خاڵی سنووری گوندی گەڵاڵەیە و نزیکەی پێنج کیلۆمه‌تر لە گوندی گەڵاڵەوە دوورە بۆردومان کرا. دانیشتوانی گوندی گەڵاڵە و ئەو ھاووڵاتیانەی لەو شوێنەوە نزیکبوون بێ زیانن".
له راگه‌یێندراوه‌كه روونكراوه‌ته‌وه هێرشه‌كه له كاتژمێر 10:10ى سه‌رله‌به‌یانى بووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، پێش 20 ڕۆژ و لە دووی نیسان بە ھەمان شێوە دەشتی خەزێنە کە تەنیا دوو کیلۆمه‌تر لە گەڵاڵەوە دوورە لە لایەن فڕۆکەی جەنگیەوە بۆردمان کرا.
له‌كۆتایى راگه‌یێندراوه‌كه‌یش هاتووه، "ئێمە نیگەرانی ئەم بۆردمانە بەردەوامانەی سنوورەکەمانین، خەڵکی ئێمە زەمەنێکی زۆر لە نێو جەنگ و لە سایەی بۆردمان و کاولکاریدا ژیاون و قوربانی زۆریان داوە و نایانەوێت چیتر بە نائارامی لە سایەی جەنگ و بۆردومانەکاندا بژین".
هه‌رچه‌نده راگه‌یێندراوه‌كه باسى ئه‌وه نه‌كردووه، فڕۆكه‌كه هى كامه وڵات بووه، به‌ڵام میدیاكان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى توركیا بووه.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment