شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی، شه‌پۆلێکى بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و بۆ ماوەی سەش رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی شارەزایانی کەش و هەوا، لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە(25/نیسان/2022 )شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە.

ماڵپه‌ڕى (ئه‌کووێزه‌ر)ى جیهانی تایبه‌ت به‌ که‌شوهه‌وا بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە هەندێ شوێن هەوروتریشقەشی لە گەڵدا دەبێت.

بە پێی ئەم بڵاوکراوەیە، شەپۆلەکە بۆ ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت، لە سلێمانی و دهۆک بارانی بە لێزمە دەبارێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین