بڕێکى زۆر لە خواردن و خواردنەوەى بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا کوردستانی

نوچەنێت:

لە پارێزگاى سلێمانى زیاتر لە نیو تۆن خۆراک و گۆشت و قیمەى ئامادەکراو  لە نێو ماڵێک دەستى بەسەر دادەگیرێ و قائیمقامى ئەو شارە دەڵێت، ئەو دوکانەى لەبازاڕ هەیبوو بۆ ساخکردنەوەى ئەو کەلوپەلانە ئەویش داخرا.

قائیمقامیەتى سلێمانى لەڕاگەیێندراوێکدا  دەڵێت، دوای بەدواداچونی وردى لیژنەکانیان لەگەڵ هێزەکانى ئاسایشی و پۆلیسی سەرا، توانرا لە یەکێک لە ماڵەکانى گەڕەکی کارێزەوشک دەستگیرا بەسەر بڕی (550) کیلۆگرام گۆشت و قیمەی هندی و جگەری بەستوی ئێرانی کە سەرجەمیان بەبڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و تەندروستی قەدەغەکراون.

قائیمقامیەتى سلێمانى لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى  زیاتر روونیدەکاتەوە، لە هەمان ماڵ دەست بەسەر (250) کیلۆگرام ساسی ئامادەکراو داگیرا، کە بەهۆی خراپ هەڵگرتنیان تێکچووبوون، دەشڵێت، بەفەرمانی دادوەر ماڵەکەیان پشکنیوەو بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو خۆراکانە لەناودەبرێن.

ئەوەش هاتووە، خاوەنی ئەو ماڵەى دەستبەسەر خۆراکە ناتەندروستەکانیدا گیراوە، ڕووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە، هەروەها دوکانەکەشى لە دارەسوتاوەکەی ناوبازاڕ داخرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین