ئاگر لە کۆگایەکى گەورەى نەوت لە سلێمانى دەکەوێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەهۆى گڕگرتنى مۆلیدەیەک لە تانجەڕۆى، ئاگرێکى گەورە لە کۆگایەکى نەوت دەکەوێتەوە، وتەبێژى پۆلیسى بەرگریى شارستانى سلێمانى دەڵێت، لیژنەیەکیان بۆ خەملاندنى زیانەکان پێکهێناوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (23/نیسان/2022) لە تانجەرۆی سلێمانی، دواى ئەوەى مۆلیدەیەک گڕدەگرێت، بەم هۆیەوە کۆگایەکى گەورەى نەوت ئاگرى تێبەردەبێت و دواى چەندین کاتژمێر هەوڵدان پۆلیسى بەرگریى شارستانى سلێمانى توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

چەند کەسێک بە روودوایان ڕاگەیاندووە، بە هۆى کەوتنەوەى ئاگرەکەى تانجەڕۆ سلێمانى هیچ کەسێک بریندار یان گیانی لەدەستنەداوە.

 تا ئێستا هۆکارەکەى و زیانەکانى کەوتنەوەى  ئاگرەکە نەزانراوە، بەڵام ئاوات محەممەد، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانیش دەڵێت، لیژنەیەکمان بۆ خەمڵاندنی زیانەکان پێکهێناوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین