ناوى ژمارەیەک پلەدار و پێشمەرگە بۆ بەرزکردنەوەى پلەکانیان ڕەوانەى ئەنجوومەنى وەزیران دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، چەند لیستێکى دیکەى پلە بەرزکردنەوەى ناوى پلەدار و پێشمەرگە بۆ ئەنجوومەنى وەزیران بەرزکراوەتەوە، لەگەڵ بەستانى شایستە داراییەکانیان.

ئەمڕۆ شەممە (23/نیسان/2022) لیوا قارەمان کەمال، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو پەلەدار و پێشمەرگانەى پێشتر ناویان بەرزکراوەتەوە، تەواوى شایستە داراییەکانیان بۆ بەستراوە و لەم نزیکانەش لیستێکى دیکەى پلەبەرزکردنەوە لە ئەنجوومەنى وەزیرانەوە بۆ وەزارەتى پێشمەرگە دەگرێتەوە.

لیوا قارەمان کەمال بۆ ماڵپەڕى (PDK) لەسەر بەرزکردنەوەى پلە زانیارى زیاترى خستەڕوو و وەک خۆى دەڵێت، ئەو پلەدارانەى لە ساڵانى (2018-2019) شایستەى پلە بەرزکردنەوەن، بە چوار لیست، کە دوو مانگ زیاتر دەبێت ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، دواى پەسەندکردنى لە سەرۆکایەتی ھەرێم، ڕەوانەی ئەنجوومەنى وەزیران دەکرێتەوە و دواتر بۆ ئێمە ڕەوانە دەکەن.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جەختیشکردەوە، لەو ماوەیە چوار لیستی دیکەى بەرزکردنەوەى پلە بۆ ساڵانى (2020 - 2021) ڕەوانى ئەنجوومەنى وەزیران دەکەن و تەواوى شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین