سەرۆک بارزانى: قەڵادزێ نموونەی خۆڕاگری گەلی کوردستانە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، لە ساڵیادى  چل و هەشتەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ ڕایدەگەیێنێت، خەڵکى قەڵادزێ نموونەی خۆڕاگری و شۆڕش و بەرخودانی گەلی کوردستانە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (24/نیسان/2022) سەرۆک بارزانى پەیامێکى سەرۆک بارزانی لە چل و هەشتەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ بڵاوکردەوە لە تویتێکدا لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕکۆمەڵایەتیى تویتەر نووسیویەتى، "لە چل و هەشتەمین ساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی قەلادزێ لەلایەن ڕژێمی بەعس، سڵاو لە خەڵکی خۆڕاگری قەڵادزێ، کە سەلماندیان هیز و ئیرادەی گەلی کوردستان زۆر لە ناپاڵمی دوژمن و سیاسەتی ڕاگواستن و وێرانکردن بەهێزترە." 

هەروەها سەرۆک بارزانى لە بەشێکى ترى تویتەکەدا نووسیەتى، "قەڵادزێ نموونەی خۆڕاگری و شۆڕش و بەرخودانی گەلی کوردستانە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین